هەواڵ
hawall.kurdblogger.com


<%Category%>


<%EntryCommentCount%>

به نا وى خوداى گه وره وميهره بان 

سوپاس بۆخوداى گه وره و درود وسڵاو بۆ پێغه مبه ره کانی و ئە وانه ی دوای رێ وشوێنی ئه وانیش که وتوون,وه باشترین وتایبه‌ت مه ندترین درودوسڵاو بۆ دواین پێغه مبه‌ر, رێبه‌رمان وخۆشه ویستمان(محمد) درود وسڵاوی خودای له سه ربێت. ئه وکه سه ی که ڕاستگۆترین وده ست پاکترین به نده ی خودایه له سه رڕووی زه‌وی. خودای مه زن هه رله سه‌ره تای دروست کردنی مرۆﭭه وه.جیاله گشت دروست کراوه کانی تری ئه رکی خه لافه تی سه رزه وی پێسپاردووه. خودای گه وره له قوڕئانی پیرۆزدافه رموویه تی {وإذْ قالَ ربُّكَ لِلْمَلـٰئكةِ إنَّي جاعلٌ في ٱلأرضِ خلیفةًۖ قالواْ أتجعَلُ فيها من يفسِدُ فيها ْفِكُ ٱلدّمآءَ وَ نحْنُ نُسَبِّحُ بحَمْدِكَ ونُقدِّسُ لَك.قال إنَّي أعْلَمُ ما لا تعْلَمون۞ وعَلَّمَ ءادَمَ ٱلأسماءَ کُلَّها ثُمَّ عرَضَهُم علیٰ ٱلمَلٰـٰئکةِ فقالَ أنۢبِئوني بِأسمآءِ هٰٰؤلاءِ إن کُنتُم صٰدِقِین} (البقرة:30الی31))هه رله به ر ئه م خه لافه تیه ش مرۆﭭی به دانایی وزانیاریه کی ته واوه هێناوه ته سه رئه م زه ویه له گه ڵ هێنانی بۆ سه رزه ویش په یڕه ووپڕۆگرامی خۆیشی پێ به خشیوه بۆ ئه وه ی سنووروده سه ڵاتی خۆی بزانێت.که له کاتی ئه نجام دانی کاره کانی به باشی پاداشت ده کرێت وه له کاتی پشتگوێ خستنی یان نه کردنی کاره کانی سزاده درێت. بۆ ئه م مه به سته ش به هه شت و دۆزه خی دروست کردووه. که واته ئێمه نه وه ی که سێکی زاناو هۆشمه ندین نه وه کووه ک داروینیه کان  ده ڵێن ئێمه نه وه ی مه یمونین وله پێشووه چوونی ئاژه ڵداپه یدا بووین,هه ڵبه ته من ئه مه م قه بوول نی یه گه رپێم بڵێن تۆ درێژکراوه ی مه یمونیت,نازانم چۆن داروینیه کان باوک وباپیرانیان ده گه ڕێننه وه بۆئاژه ڵێکی بێ مێشک که مرۆﭫ چۆنی بوێت هه ڵسوڕێنه ریه تی خودابۆخزمه ت کردنی ئه ودروستی کردووه؟!خودای مه زن پشت وپه نابێت له ده رفه تێکی تردابه درێژی باسی ئه م بابه ته ده که م. خودای گه وره چه ند پێغه مبه رێکی له ڕه گه زی مرۆﭭـه وه هه ڵبژاردووه بۆ  ئه وه ی په یڕه ووپڕۆگرامه کانی خوی که ئایینه کانیه تی بگه یێننه ئێمه ی مرۆﭫ به جوانترین شێوه وه. وه یه که م که س که خودای به خشنده ئه م کاره ی پێ سپارد باوکی هه مووبه شه رییه ت حه زره تی (ئاده م) بوو سڵاوی خودای له سه ربێت.وه کۆتایی ئاینه که شی که ئاینی پیرۆزی ئیسلامه به خشی به به نده و خۆشه وتی خۆی(محمد) درودو سڵاوی خودای له سه ربێت. خودای به خشنده له هه رسه رده مێکدا پێغه مبه رێکی ناردبێت به زمانی سه رده مه که ی بووه,واته له وسه‌رده‌مه داچی باو بووه, بۆنموونه له سه رده می پێغه‌مبه‌ر (موسی) سڵاوی خودای له سه ربێت ساحیروجادوگه‌ر زۆربوون که توانای سیحروجادوگه ریان گه یشتبووه‌ ئاستێکی به رز. بۆئه م مه به سته فێرگه ی تایبه تیان هه بووه, به‌ڵام کاتێک پێغه‌مبه‌ر(موسی)سڵاوی خودای له سه ربێت به تواناو هێزی خودا داره‌که‌ی ده ستی بووه به مارێکی گه‌وره که ئه م کاره جگه له خودای دروستکه‌ر به هیچ ساحیرو جادوگه‌رێک ئه نجام نادرێت. بۆیه ئه وانه ی هه رله سه ره تاوه باوه ڕیان به پێغه‌مبه‌ر(موسی) سڵاوی خودای له سه ربێت هێناوه وکڕنۆشیان بۆخودای به هێزوبه توانابردووه ساحیره کان بوون چونکه به هۆی ئه‌و زانیاریه ی که ده رباره ی سیحرو جادووگه ری هه یانبووه زانویانه که ئه م کاره هه رگیزبه سیحروجادوگه‌ری ناکرێت. بۆیه کاتێک (فیرعه ون)هه ره شه ی له خاچدانیانیدا هیچێکیان په شیمان نه بوونه ته وه وبگره باوه ڕیان پته وتروبه هێزتربووه. خودای گه وره له قوڕئانی پیرۆزدافه رموویه تی{والقِ ما في يَمينِكَ تَلقَفْ ما صنعواۚ إنَّما صنعوا كيدُ سٰحِرٍۖ وَلايفلحُ السٰـحِرُ حيثُ أتى۞فألقيَ السَّحَرَةُ سجَّداً قالواْءامنَّا بربِّ هٰرونَ و موسى۞قال ءامنتم لهُ قبلَ أنْ ءاذنَ لكمۖ إنَّه لَكَبيرُكُمُ الذي عَلَّمَكمُ السِّحْرۖ فلأقطعنَّ أيديَكُمْ وَ أرجُلَكم مِنْ خِلٰفٍ ولأصَلِّبَنَّكمْ في جذوعِ ٱلنَّخلِ ولتعلمُنَّ أينآ أشدُ عذاباً وأبقىٰ۞قالواْ لنْ نؤثركَ علىٰ ما جآءَنا منَ البينٰتِ وٱلذي فطرناۖ فٱقضِ مآ أنتَ قاضٍۖ إنما تقضي هٰذهِ الحيٰوة ٱلدّنيا۞إناءامنَّا برَبِّنا لِغفرَلنا خطٰيٰنا ومآ أكْرهتَنا عليهِ مِنَ السِّحرِۗ واللهُ خيرٌ وأبقىٰ} (طه:69 الى73) گه رسه رنج بده ینه سه رده می پێغه‌مبه‌ر(عیسی)سڵاوی خودای له سه ربێت له سه رده می ئه ودازانیاری پزیشکی له ئاستێکی به رزدابووه, ئه وه ی که پێان چاره سه رنه کرابێت,مردن وکوێری وگوڕی بوون وکه ڕوڵاڵی بوو.سه یرده که ین پێغه‌مبه‌ر(عیسی) سڵاوی خودای له سه ربێت ئه م نه خۆشیانه ی که چاره سه ریان نه بووه.به هێزوتواناوئه مری خودای گه وره چاکی کردونه ته وه.خودای گه وره له قوڕئانی پیرۆزدافه رموویه تی{إذْ قال َٱلله یـٰٰعیسی ٱبنَ مریمَ ٱذکر نعمتی عليكَ وعلىٰ وٰ ليدتكَ إذ أيَّدتُّك بروح ٱلقُدُسِ تکلمُ ٱلنَّاس في ٱلمهد ِوَ کهلاًۖ وَإذعلَّمتك ٱلکتٰبَ وٱلحکمة وٱلتوراة وٱلإنجیلَۖ وإذ تخلقُ منَ ٱلطّین کهیئةٱلطّير بإذني فتنفخُ فيها فتكونُ طیراۢ بإذنيۖ وَ تبرئُ ٱلأکْمَهَ وٱلأبرصَ بإذنيۖ وإذ تخرجُ ٱلموتیٰ بإذنيۖ وإذ کففتُ بنی~إسرآءیلَ عنك إذ جئتهم بٱلبیّنـٰتِ فقالَ ٱلذینَ کفرواْ منهم إنْ هذآ إلا سحرٌ مبينٌ۞وإذ أوحيت إلى ٱلحواریۧن أنءامنوا بي وَ برَسولي قالواءامنَّا وٱشهد بأنَّنا مسلمون} (المائدة:110و111)پێغه مبه رێکی كه ناردبێت بۆئێمه ی مرۆﭫ, بۆئه وه یه که ئێمه بڕوا به تاکه خودایی بهێنین وتاکه خوداپه رستی بکه ین,بۆئه م مه به سته ش خودای گه وره به هێزوتوانای خۆی هه رپێغه مبه رێکی به چه ند موعجیزاتێکه وه ناردووه بۆئه وه ی ئێمه ی مرۆﭫ باوه ڕیان پێ بکه ین که ئه م پێغه مبه رانه نێردراوی خودان. بۆنموونه ڕزگارکردنی پێغه‌مبه‌ر(ئیبراهیم) سڵاوی خودای له سه ربێت له ناوئاگرداکه خودای گه وره ئه مر به یه کێک له دروست کراوه کانی ده کات که ئاگره,ده فه رموێت { قلنا ﻴـٰنارکونی برداً وسلاماً علی إبراهیم} (الانبياء:69) گه رباسی موعجیزه که ی قه ومی پێغه‌مبه‌ر(ساڵح) سڵاوی خودای له سه ربێت بکه ین که خودای گه وره حوشترێکی له سه رداوای قه ومه که ی له به ردی شاخ بۆدروست کردن وله به رچاوییان له ناوشاخ ده ریهێنا,خودای گه وره له قوڕئانی پیرۆزدا فه رموویه تی{وَیـٰقَومِ هٰـذِهِ ناقََة اللهِ لکم ایة فذروها تاکلْ في أرض الله ولا تمسوها بسوءٍ فیأخذکم عذابٌ قريب۞فعقروها فقال تمتعوا في دارکم ثـلـٰثة أیامٍۖ ذلكَ وعدٌ غیرُ مکذوب} (هود:64-65)،وه هه روه ها له سه ره وه باسى موعجيزه يه كى پێغه‌مبه‌ر(موسی)وچه ند موعجيزه يه كى پێغه‌مبه‌ر(عیسی) سڵاوی خودایان له سه ربێت کرد.که واته به م جۆره ده گه ینه پێناسه ومه به ستی موعجیزه. پێناسه ومه به ستی موعجیزه:گۆرینی باری ئاسایی شتێکه بۆشتێکی تر,یان کارێکه وه یان ڕوداوێکه له کات وشوێنێکی دیاری کراوله سه رده ستی یه کێک له پێغه مبه ره کانی خودائه نجام دراوه یان ڕویداوه به هێزوتوانای خودای گه وره,یاخود ووته ی پیرۆزی خودایه له ناو دوتۆی کتێبێکدا نوسراوه ته وه که به هیچ جۆرێک له زمان ونووسین وبیرو بۆچوونی مرۆﭫ ناچێت,یان زانیارێکه که له داهاتووداڕووده دات خودای گه وره داویه تی به یه کێک له پێغه مبه ره کانی به مه به ستی باوه ڕهێنانی خه ڵکانێکی هۆشمه ند ودانایه له هه موو چین و توێژێکدا به و پێغه مبه رانه وبه ڕاستی ئه وپه یامه ی که له لایه ن خودای گه وره پێیان به خشراوه.وه ئه مه ش ده بێته هۆی شوێن که وتنی ئه م پێغه مبه رانه وتاکه خودا په رستی ده بێته ئامانجیان تا له ژیاندابن. وه ک ده زانین یه که مین سوڕه ت له قورئانی پیرۆزداهاته خواره وه سوڕه تی(العلق)ه,که خودای گه وره فه رموویه تی{واته بخوێنه به ناوی خودای دروستکه رکه مرۆﭭـی له دڵۆپه ئاوێکی هه ڵواسراوبه دیواری ڕه حمه وه دروست کردووه,گه رسه رنج له م دوو ئایه ته ی سه ره وه بده ین ده بینین یه که مین ووشه که هاتۆته خواره وه ووشه ی بخوێنه که به شێوه ی داخوازی هاتووه.که واته ئه وه ی نه خوێنده واربێت پێویسته خۆی فێری خوێنده واری بکات,چونکه دواین ئایینی خودابۆسه رده می زانست وزانیاری که ئاینی پیرۆزی ئیسلامه داوای لێ  ده کات.بۆئه وه ی بگه ین به هه رزانستێک له زانسته کان پێویستیمان به خوێندن ونووسینه سه یرله وه دایه که وا دووه مین سوڕه تی قورئانی پیرۆزکه خودا بۆپێغه مبه ری هێناوه ته خواره وه به ناوی(القلم)ه,که خودای گه وره فه رموویه تی ~ۚ وٱلقلم وما يسطرون} (القلم:1) نون پیتێکه له پیته کانی نوسینی عه ره بی, ته نها خودای گه وره له مه به ستی به کارهێنانی ده زانێت ئه وانه ی که ته فسیری قورئانی پیرۆزیان کردووه زۆرشتیان له باره ی ئه م پیتانه وه نووسیوه چونکه نووسینی عه ره بی له 28 پیت پێک دێت خودای گه وره ته نها 14 پیتی به کارهێناوه له سه ره تای چه ند سوڕه تێکی قورئانی پیرۆزدا,یه کێک له مه به سته کانی پاراستنی قورانه له هه رده ست کاریه ک. خودای گه وره  له به رگرنگی ئه م قه ڵه مه ی که واشتی پێ ده نووسین باسی کردووه,ده بێ ئێمه ی موسوڵمانان بایه خی زۆری پێ بده ین چونکه ئێمه ئۆممه تی خوێندن ونووسینین.ئه مه ش پێچه وانه ی ئه م گوتارانه یه که وابه هه ڵه داچووان موسوڵمانان به نه خوێنده وارونه زان له قه ڵه م ده ده ن. خودای به خشنده ومیهره بان دوایین ئایینی پیرۆزی له سه رده می زانست وزانیاریدابه خشی به پێغه مبه رێکی دیارله ڕووی ڕه چه ڵه که وه, وه ناسراو وٱانجمِ إذا هوىٰ۞ ما ضلَّ صاحِبُكمْ وما غَوىٰ۞ وما ینطِقُ عنِ ٱلهویٰ۞ إن هوَ إلا وَحيٌ يوحىٰ۞ علَّمَهُ شديدُ ٱلقوىٰ ئه م زاته پیرۆزه ش(موحه ممه دی کوڕی عه بدوڵای کوڕی عه بدول موته ڵیب)ه که ڕه چه ڵه کی  ده گه ڕێته وه بۆحه زره تی(ئیسماعیل)ی کوڕی پێغه‌مبه‌ر(ئیبراهیم) درودوسڵاوی خودایان له سه ربێت. پێغه مبه ردرود وسڵاوی خودای له سه ربێت فه رموویه تی{إن الله اصطفی من ولد إبراهیم إسماعیل,واصطفی من بني إسماعیل بني کنانة,واصطفی من بني کنانة قریشا,واصطفی من قریش بني هاشم,واصطفاني من بني هاشم} (صحیح مسلم).ماناکه ی خودای گه وره له کوڕه کانی ئیبراهیم ئیسمائیلی هه ڵبژارد,له نه وه کانی ئیسماعیل به نی که نانه ی هه ڵبژارد,له به نی که نانه ش قوڕه یشی هه ڵبژارد,له به نی قوڕه یشیش به نی هاشمی هه ڵبژارد,وه منی له به نی هاشم هه ڵبژارد.ئه م هه ڵبژاردنه ش بۆ ئه وه ی که ئاینی کۆتایی پێسپێردراوه. پێغه‌مبه‌ر (ئیسحاق)یش که کوڕی پێغه‌مبه‌ر(ئیبراهیم)ه پێغه مبه ری خودابووه و کوڕه که شی پێغه‌مبه‌ر(یه عقوب)یان(ئیسڕائل)یش ناوه که دوازده کوڕی هه بووه به م کوڕانه ش ده وترێت به نی ئیسڕائیل  که یه کێک له کوڕه کان پێغه‌مبه‌ر(یوسف)ه درودوسڵاوی خودای له سه ربێت.وه له به نی ئیسڕائیل واته له نه وه کانی  ئه م دوازده کوڕه ی پێغه‌مبه‌ر(یه عقوب)ه وه خودای به خشنده زۆرپێغه مبه ری له ناویان ده ست نیشان کردوون وه ک پێغه مبهران(موسی, داود,سوله یمان,زه که ریا,یه حیا,عمران,عیسی)وچه ندانی تردرودوسڵاوی خودایان له سه ربێتهه موویان بۆبه نی ئیسڕا ئیل نێردراون.وه ژماره ی پێغه مبه ره کانی خودا زۆر زۆرن که هه موویان بۆته نه ها قه مێک ها توون وه که میان بۆدووان یان سێ یان بووه . که واته پێغه مبه ره کانی به رله هاتنی (محمد) درود و سڵاوی خودایان له سه ربێت بۆته نها قه ومێک وسه رده مێک نێردراون به ڵام (محمد)درودوسڵاوی خودای له سه ربێت بۆهه موومیلله تێک وسه رده مێک نێردراوه{ومآ أرسَلنـٰك إلا كآفَّة لّـِلْنّاسِ بَشيراً وَ نَـذيراً ولـٰكنَّ أكـثـرَٱلـنّـاسِ لا يعلمون} (سبإ:28) بۆیه ئه وپه یامه ی که له خوداوه وه ریگرتوه ده بێ هه ر به رده وام بێت بۆهه موومیلله تان وسه رده مانێک تا گۆی زه وی ئاده میزادی له سه ردابژیێت.وه موعجیزاته کانی پێغه مبه ردرود وسڵاوی خودای له سه ربێت زۆرن به ڵا م ئه وه ی که من ده مه وێ باسی لێوه بکه م ئه وموعیزاتانه ن که له ناو قوڕئانی پیرۆزو ووتـه وکرداره کانی پێغه مه ره وه پێش زياترله1400 ساڵ له مه وبه رهاتوون،ئێستا بوون به ڕاستييه كي زانستى. ئه مه ش ئه وه ده گه یه نیت که ئه م قوڕئانه پیرۆزه قسه ی خودايه وئه م زاته پاک ونه خوێده واره ش پێغه مبه رو نێردراوى خودايه.

 

زمانی نووسینی قوڕئان

بۆئه م مه به سته ساڵانه پێش بڕکێیان له نێوان شاعیرانیاندا ئه نجام ده دا, وه چاکترین شعریشیان به دیواری (که عبه)ی پیرۆزه وه هه ڵده واسی که(معلقات)یان پێده وترا. له م کاته داوله ناوئه م میلله ته دا خودای گه وره که سێکی هه ڵبژارد که ناسراو و دیاربوو له ناویاندا,خاوه ن خووڕه وشتێکی به رزوده ست پاک و ڕاستگۆ,له گه ڵ ئه وه ی که خۆێنده واریشی نه بووه.لێره دانه خوێنده واری پێغه مبه ر زۆرگرینگه که ئاماژه ی  پێ بکه ین چونکه خه ڵکانی شاری (مه ککه)ی پیرۆزئه م زاته پاکه یان ده ناسی و ده یان زانی که نه خوێنده واره وه له م ڕووه وه عه ره ب په ندێکی پێشینانیشیان هه یه که ده ڵێن گه وره هاتۆته خواره وه وه که خاوه نی گشت شتێکه له زه وی وله ئاسمان ،وه ئه گه ر پێغه مبه رله خۆیه وه که مێک شت بڵێ که ئێمه بۆمان نه ناردبێت ئه وا به توندی سزای ده ده ین وشا ده ماری خوێنی لێ ئه پچڕین وه هه رکه سێک شا ده ماری خوێنی پپچڕێ ئه مرێ,وه که سیشتان ناتوانن ئه م سزایه ی له سه رلا بده ن.وه خودای گه وره له چه ندان شوێنی تر ئاماژه کردووه که ته نها خۆی خاوه نی قوڕئانه. خودای گه وره له قوڕئانی پیرۆزدا فه رموویه تی {تنزیلُ ٱلکِـتـٰبِ لا رَیبَ فیه ِمن رَّبِّ ٱلعالَمین} (السجدة:2) { تنزیلُ ٱلکِـتـٰبِ من الله ٱلعَزیز ٱلحکیم} (الزَُمر:1) { تنزیلُ ٱلکـتـٰٰبِ من الله ٱلعَزیزٱلعلیم} (غافِر:2) { تنزیلُ مّنَ ٱلرَّحمٰـنِ ٱلرَّحیم} (فُصِّلَت:2) له خودای گه وره وه هاتۆته خواره وه له  لایه ن خودای گه وره وه ش پارێزراوه. که واته ئه م کتێبه به شێوه نووسراوه که ی وخوێنراوه که یه وه گومانی تێدا نی یه که له لایه ن خوداوه ئه وخودایه ی که عه زیزه له موڵکی دانایه به دروست کراوه کان وزانایه به به نده کانی وبه پێویستیه کانیان خودای خاوه ن به زه یی ومیهره بانه وه هاتۆته خواره وه. له لا یه کی ترخودای گه وره له قوڕئانی پیرۆزدا ته حه دای کافره کانی قوڕه یشی کردووه. خودای گه وره فه رموو یه تی{وَإنْ كُنتُمْ فيِ رَيبٍ مِّمَّا نزَّلناعلىٰ عَبدِنا فأتوا بِسورَةٍ مِّن مِّثلِهِ وَدعوا شهدآکم مِن دُونِ ٱلله إِن کُنتُم صٰدِقِین۞فإن لَّم تَفعَلوا وَلن تفعَلوا فَٱتَّقوا ٱلنَّارَ ٱلتي وَقودُها ٱلناسُ وٱلحِجارَةُۖ أعدَّت لِلکـٰفرین} ماناكه ى: خودای گه وره  ده فه رموێت ئه گه رگومانتان هه یه له هێنانه خواره وه ی ئه م قوڕئانه بۆبه نده ی خۆمان, ده ئێوه بتوانن یه ک سوڕه ت وه ک سوڕه ته کانی ناو قوڕئان بهێننه وه و به هه مان شێوه ی به هێزی  له ڕووی ڕاوانبێژی وڕێزمان وناوه ڕۆکه وه, که هه مان زمان وڕێزمانم پێ  به خشیون که قوڕئانم پێ هێناوه ته خواره وه, داواش له خواوه نده کانتان بکه ن که هاوکارتان بن بۆ ئه م مه به سته ئه گه رڕاست ده که ن بێجگه له خودای گه وره. به ڵام ئه گه رنه تان توانی ته نها سوڕه تێک وه ک ئه م قوڕئانه بهێننه وه که هه رگیزناشتوانن نه ئێستا ونه له داهاتووشدا. که واته خۆتان له وئاگره بپارێزن که سووته مه نی یه که ی بریتیه له مرۆﭫ وبه رد که بۆکافره کان ئاماده کراوه. لایه نێکی تری زمانی قوڕئان که پێویسته ئاماژه ی پێ  بکه ین ئه و ووشه نوێیانه ن که له گه ڵ هاتنه خواره وه ی قوڕئان هاتوونه ته ناوزمانی عه ره بی. خودای گه وره فه رموو یه تی{ٱلحآقَّة ۞ ما ٱلحآقَّة ۞ ومآ أدرـٰک ما ٱلحآقَّة } ( ٱلحآقَّة 1الى3) ، {سَأصلیهِ سَقَر۞ ومآ أدرـٰک ما سَقَر} (المدثر:26 و27) ، { ٱلقارِعَة۞ ما ٱلقارِعَة ۞ ومآ أدرـٰک ما ٱلقارِعَة} (ٱ لقارِعَة:1لى 3) ، { كلاۖ لَيُنۢبَذنَّ في ٱلحُطَمَةِ۞ ومآ أدرـٰک ما ٱلحُطَمَةِ} (الهُمَزه:4و5). قوڕئانی پیرۆز پڕیه تی له م ووشه نوێیانه که خودای گه وره ومیهره بان خۆی له دوای ئایه ته کان مه به سته کانی ڕۆنده کاته وه.هه ڵبه ته هیچ نوسه رێک نه ی توانیوه له هزر و دروست کراوی مێشکی خۆی تاکه ووشه یه ک به کاربهێنێت که ته نها ئه وله مه به سته که ی بگات وبۆشمان ڕۆنبکاته وه وه بوونیشی هه بێت وئێمه ی مرۆﭫ لێی بێ ئاگابینووشه که شی له زمانی بیانی وه رنه گرتبێت. بێگومان جگه له دروستکه ری خودی زمانه کان که سیکی تر ئه م کاره ی هه رگیزاوهه رگیز بۆئه نجام نادرێ. لایه نێکی تری قوڕئان گه رلێی ووردبینه وه وتیشکی بخه ینه سه ر چیرۆک و به سه رهاته کانن.هه ریه کێک له ئێمه چه ندان چیرۆکنووس ده ناسێت که به هۆی چیرۆکه کانیان ناوبانگیان له جیهان بڵاوبۆته وه وه زۆریشیان به هۆی نووسینی ئه م چیرۆکانه وه خه ڵات کراون. نووسه ران له کاتی نووسینی چیرۆکه کانیان یه کێک له که سایه تیه کانی ناوچیرۆکه که ده که ن به پاڵه وانی سه ره کی چیرۆکه که یان وچه ندان که سا یه تی تروه ک پاڵه وانی ناوه ندی وکۆمبارس بۆخزمه ت کردنی پا ڵه وانی سه ره کی چیرۆکه که یان به کارده هێنن, که زۆرجارخودی چیرۆکه که گشتی له دروستکراوی بیروئه ندێشه ی چیرۆکنوسانه. چیرۆکنووسان وا باسی پاڵه وانه که یان ده که ن له چیرۆکه کانیان که زۆرترین کاریگه ری بکه نه سه ردڵ وده روونی خوێنه ر.هه ڵبه ته  هه رچیرۆکیک بریتی یه له سه ره تا وناوه ڕاست که (گرێ)شی پێ ده ڵێن وه کۆتای یه که ی,که له سه ره تا وه پاڵه وانی سه ره کی به سه رکه وتوویی هه نگاو به هه نگاوکاره کانی ئه نجام ده دات تاده گاته کۆتایی چیرۆکه که. که واته نووسه ری چیرۆک زۆرجوان کاری پاڵه وانی سه ره کی چیرۆکه که ی داده ڕێژێ چۆنی ئاره زوو بێت.به ڵام گه رداوای لێ بکه یت یه کێکی تر له که سایه تیه ناوه ندیه کانی ناوچیرۆکه که ی له هه مان چیرۆکدا بکاته پاڵه وانی سه ره کی وبێ ئه وه ی له کاری هونه ری یه که می که متروبێ هێزتربێت وهیچیش له چیرۆکه که و به سه رهاته کان نه گۆڕێت ته نها به سه رهاتی پاڵه وانی چیرۆکی یه که م کورت بکاته وه و له چیرۆکی دووه می باسی به سه رهاتی که سایه تی یه کی تری ناو چیرۆکی یه که می بکات وتیشکی زیاتری بخاته سه ر,ئه مجاره یان له ڕویه کی تره وهه ست به چیرۆکه که بکه ین و جوانی یه کی تری خه یاڵاوی چیرۆک نووس ببینین,که چی به ڕێکه وتیش کارێکی وایان بۆ ئه نجام نادرێت. با ئێستا بێین وسه رنج له چیرۆکه کانی ناو قوڕئانی پیرۆزبده ین, که شاره زایان له بواری چیرۆکدا له با ره یانه وه ده ڵێن: له چیرۆکه کا نی ناو قوڕئاندا دووباره بوونه وه نی یه وهه رچه نده هه مان به سه رهات و ڕوداویشه له‌گه‌ڵ ئه مه شدا له هه رشوێنک تام وچێژێکی تایبه تیان هه یه هه رهه مووشیان له به رزترین ئاستی داهێناندان. بۆنموونه له چیرۆک و به سه رهاتی پێغه‌مبه‌ر (موسا) سڵاوی خودای له سه ر بێت که چه ند جارێک له قورئاندا ئاماژه ی بۆکراوه ده بینین له هه شوێنێک تیشک خراوه ته سه ر که سایه تیه کی ناو به سه رهاته که.جارێکیان به درێژی باسی به سه رها تی حه زره تی مو سا ده کات و که سا یه تیه کا نی تر به کورتی باس ده کرێن,جارێکی ترباسی  فیرعه ون به درێژی وکه سایتیه کانی تربه کورتی, جارێکی تر (هارون) سڵاوی خودای له سه ر بێت وجارێکی تردایکی حه زره تی موسی و...هتد بێ ئه وه ی له نا وه ڕۆکی به سه رهاته که بگۆرێت.جا ئه مه بۆهه رهه موو چیرۆک وبه سه رها ته کانی ناو قوڕئان ڕاسته. خودای گه وره فه رموو یه تی {نَحنُ نقُصُّ عليكَ أحسَن القَصَصِ بمآ أوحَينآ إليكَ هـٰذا القـُرءانَ وَإن کـُنتَ مِن قـَبلهِ لَمِنَ الغـٰفِلِین} (یوسُف:3) ماناکه ی خودای گه وره ده فه رموێت ئه ی محه ممه د ئێمه باشترین به سه رهاته کانت بۆده گێرینه وه له ناوئه وقوڕئانه ی که لای ئێمه وه سروش(وحی)ه که یت بۆهاتووه,که پێشترهیچ شتێکت له باره ی ئه م چیرۆکانه وه نه ده زانی ولێی بێ ئاگابوویت. ڕوویه کی ترسه رنج ڕاکێش ئه وه یه که کتێبی هه رنووسه رێک بخوێنیته وه له هه ربوارێکدا له ده ست پێکیدا داوای لێبووردن ده کات له که م وکوڕیه کانی.له به رئه وه ی کاری مرۆﭭـه و کاری مرۆﭭیش بێ که موو کوڕی نابێت. ئه مه ش سه د ده رسه د پێچه وانه ی قوڕئانه که خودای گه وره له سه ره تا ی ئه م کتێبه پیرۆزه ی و له سه ره تای درێژترین سوڕه ته کانی که بۆئێمه ی مرۆﭭـی ناردووه ده فه رمووێت واتاکه ی الم ئه م سێ پیته خودا له مه سته کانی ده گات ذٰلِكَ الکِتـٰبُ لا رَیبَ فیه هدًی لِّـلمُتَقین واته هاتنه خواره وه ی ئه م کتێبه (قوڕئان) گومانی تێدا نییه که له لایه ن خوداوه یه که م وکوڕی تێدانی یه وهیدایه ت به خشه بۆئه وکه سانه ی له خودا ده ترسن وبڕوابه لایه نه نا دیاره کانی(غیب) ژیان ده که ن که بریتین له [خودای گه وره وفرشته کان وجنۆکه کان وکتێبه ئاسمانیه کان ودۆزه‌خ وبه هه شت وقه زاوقه ده ربه خیرو شه‌ڕه‌که یه وه و ڕۆژی هه ڵسانه وه و وه ستان بۆ لێپرسینه وه له به رده م خودای تاک وته نها] وه ئه وانه ی نوێژده که ن وه به شێکی که م له وماڵ وسامانه ی که خودای گه وره پێی به خشیوون له ڕێگای خوداده یبه خشنه وه و وه ئه وانه ی بڕوابه هێنانه وه خواره وه ی ئه وقوڕئانه وکتێبه کانی تری پێش ئه مه کتێبه که بۆپێغه مبه رانی ترهێنراونه ته خواره وه ده که ن وباوه ڕیته واویان هه یه به ڕۆژی هه ڵسانه وه ووه ستان له به رده م خودای تاک وته نها.که خودای گه وره به ڕۆژی دوایی ناوی بردووه. ئه وانه ن که له ژێرهیدایه تی خودادان وسه رکه وتنی ته واوبه شی ئه م جۆره به ندانه ی خودان.

 وآخر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين


2007/7/27 ,


HTML Web Counters
خوێنراوه‌ته‌وه‌